پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانییا مۆتۆرۆلا تایبەتمەندیە پێشکەوتووەکانی مۆبایلی مۆتۆ ئێس 30 پڕۆی ڕاگەیاند کە ڕکابەری باشترین مۆبایلەکانی ئەندرۆید دەکات.
مۆتۆ ئێس 30 پڕۆ لە کانزا و پلاستیک دروستکراوە، کێشەکەی 172 گرامە، شاشەکەی لەجۆری پی ئۆلیدە بەقەبارەی 6.55 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 140 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن888 پڵەس فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+13+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی سێ جۆرە 128،256 یان 512 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی 4400 میلی ئەمپێرە.