قۆناغێكی دیكەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ئەمڕۆ قۆناغێكی دیكەی شایستە داراییەكانی جووتیارانی هەرێم خەرجبكرێت، بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانیش دەڵێن “تائێستا 85 ملیار دینارمان لای حكومەتی عێراق ماوە”.

نەوزاد كامل بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: لە مانگی ئاداری ئەمساڵ حكومەتی عێراق بەبڕی 268 ملیارو 498 هەزار دینای شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێمی نارد، بەڵام بەهۆی ئەو ڕێكارە ئیداریانەی هەرێم بەر پشوەكانی نەورۆز كەوت دابەشكردنەكەی دواخرا.

بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم وتیشی: لە ئەمڕۆوە لە سنوری پارێزگای هەولێر دەست بەدابەشكردنی چەكی پارەی جوتیاران بۆ ساڵانی 2014، 2015 و 2016 دەكەین، بەڵام لە پارێزگای سلێمانی پارەی 2020ی جوتیاران دەدرێت، لەدهۆكیش پێش نەورۆز شایستە دارایەكان دراوە.

لەماوەی ڕابردوودا حكومەتی عێراق دۆسیەی پارەی گەنمی جوتیارانی لە ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 بە سیاسی كردبوو، بەوهۆیەوە شایستەداراییەكانی جوتیارانی هەرێم لەكاتی خۆیدانەدراو دواخرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا