رونكردنەوە لەسەر دابەشكردنی سێ موچەكەی لیواكانی پێشمەرگە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایدەگەیەنێت، تائێستا هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ دابەشكردنی سێ موچەكەی لیواكانی پێشمەرگەیان پێ نەگەشتووەو هەركات گەشت دابەشی دەكەن.

لیوا قارەمان شێخ كەمال جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، وەزیری پێشمەرگە لەسەر خەتە بۆ دابینكردنی موچەی لیواكان، بەفەرمیش داوایان لە وەزارەتی دارایی كردووە بە قەرز موچەیەك بۆ ئەو لیوایانە خەرج بكات تا گەیشتنی هاوكارییەكانی ئەمریكا.

وتیشی، “تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی ئەو موچەیە نەدراوە و هاوكاریەكانی ئەمریكاش نەگەیشتووە، بەگەشتنی هاوكارییەكان دەست بەپێدانی موچەكانیان دەكرێت”.

مانگی رابردو وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایگەیاند، ئەمریكا هاوكارییەكانی تایبەت بە لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە دەنێرێت و بەگەشتنی ئەو هاوكارییانەش سێ موچە بەسەر یەكەوە بەسەر لیواكاندا دابەشدەكەن.

لە ماوەی رابردوشدا بەهۆی دواكەوتنی موچەكانیانەوە، وەزیری پێشمەرگە لە رێگەی نوسراوێكەوە داوای لە وەزیری دارایی هەرێم كرد بەبێ لێبڕین موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بكات، بەڵام تائێستا وەڵامی ئەو نوسراوەی وەزیری پێشمەرگە نەدراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا