ئایا بیبەری توون سودی بۆ هەموو کەسێک هەیە؟

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێک بە ناوی ئۆلگا کواربیلۆڤا پسپۆڕی بواری خۆراک، ئاشکرایدەکات، بیبەری توون میزاج باش دەکات و یارمەتی زیادکردنی میتابۆلیزم دەدات، لەگەڵ ئەوەش دا بۆ ئەو کەسانەی هەندێک نەخۆشیان خواردنی زیانیان پێ دەگەیەنێت.

کواربیلۆڤا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵێکدا، ئاماژە بەوە دەدات ١٠٠گرام بیبەری توونی سوور ٢٨٢ کالۆری تێدایە، دەبێتە هۆی بەرز کردنەوەی پلەی گەرمی لەش بە ڕێژەی لە ٪٥ دروست کردنی بیتابۆلیزم خێراتر دەکات، ئەم کاریگەرییەش نزیکەی یەک بۆ دوو کاتژمێر دەمێنێتەوە.

هەروەها دەڵێت، کە بیبەری توونی سور، ڤایتامینی بی و سی تێدایە، یارمەتی بەرهەم هێنانی ئیندۆرفین دەدات لە لەش دا، واتە میزاجی کەسەکە باش دەکات، لەگەڵ ئەوەش دا هیچ ئامۆژگارییەک نیە بۆ ئەوەی رێژەیەکی زۆری لێ بەکار بهێنیت ، چونکە باری تەندروستی ئەو کەسانە خراپتر دەکات کە برینی گەدەیان هەیە یاخود هەر کێشەیەکی گەدەیان هەیە، چونکە لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستیان بە خواردنەوەی ئاو دەبێت بۆ نەهێشتنی سووتانەوەکەی توشت دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا