کەم کردنەوەی تونێتی لە ماوەی بە ڕۆژوو بووندا

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی بە ڕۆژوو دەبن، بە دوای ڕێگای جۆراو جۆردا دەگەڕێن تاوەکو لە ماوەی بە ڕۆژوو بوونیاندا هەست بە تینوێتی نەکەن، یاخود کەمتر هەستی پێبکەن، هەندێک کات بۆ چارەسەر پشت بە خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو دەبەستن پێیان خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو لە پارشێودا لەو کێشەیە ڕزگاریان دەکات، بەڵام ئەمە هەڵەیە، چونکە دەبێتە هۆی لە دەست دانی بڕێکی زۆرتر لەو ئاوەی لە لەشدا هەیە لە رێگەی میز کردن و ئارەق کردنەوەوە.

هەربۆیە پێویستە ئەو کەسانەی بە رۆژوو دەبن، بڕێکی دیاریکراو ئاو بخۆنەوە لە کاتی پارشێودا و دوای نان خواردن، چونکە زۆر خواردنەوەی ئاو وا دەکات زیاتر هەست بە تینوێتی بکەیت.

یەکێک لەو شلانەی کە لە کاتی پارشێودا زۆر باشە بخورێت و سودی تەندروستی هەیە، خواردنەوەی بەلەکە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی سترێس و هێورکردنەوەی گەدە، پێشنیار دەکرێت کە لە ماوەی پارشێودا بخورێت چونکە لەش لە وشک بوونەوە دەپارێزێت و تیونێتی کەم دەکاتەوە.

یەکێکیتر لە خواردنەوەکان چای گوڵە بەیبونە، سودی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە، لەش شێدار دەکاتەوە تیونێتی کەم دەکاتەوە بە تایبەت ئەگەر لە کاتی پارشێوودا بخورێتەوە، هەروەها چای زەنجەبیلیشی دەتوانیت لەگەڵ تێکەڵ بکەیت، هەستی هیلاکی ماندوو بوون کەم دەکاتەوە لە ماوەی بە ڕۆژوو بووندا.

کۆتا خواردنەوەش ماستاوە، کە یارمەتیدەرێکی زۆر باشی کۆ ئەندامی هەرسە، جگە لەوەی شێیەکی زۆر بە لەش دەبەخشێت و هەستی تینوێتی لە رۆژدا کەم دەکاتەوە، هەروەها یەکێکیتر لە سودەکانی بەهێز کردنی سیستمی بەرگری لەشە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا