فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان دەكەن

پۆڵەتیك پرێس:
ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا شەوی شەممە بۆردومانی ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستانیان كردووە.

روانگەی سوری راشیگەیاند، فڕۆكەكانی توركیا بۆردومانی گوندی سەیدا-ی سەر بە شارۆچكەی عەین موسایان لە باكووری رەقە كردووە.

هەروەها رایگەیاندووە، ئامانج لەهێرشەكە چەند بنكەو بارەگایەكی هێزەكانی سوپای سوریای دیموكرات بووە، كە تائێستا وردەكاری زیانەكان نەزانراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە ناوچەیەكانی پارێزگای رەققە هێزەكانی سوپای سوریای دیموكرات لەگەڵ چەكدارانی داعش لەشەڕدان‌و ئەو هێرشەش كاریگەری دەبیچ لەسەر شەڕكردن لەگەڵ داعش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا