ڕوسیا: پابەندی هەوڵەکانمانین بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، بەشداری دەکەن لە کۆبوونەوەی ڤێنا سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، ڕێکەوتوون کار بکەن لەسەر سزاکان دژی تاران و دۆسیەی ئەتۆمی.

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، لە میانەی بەشداریکردنیان لە کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی نێودەوڵەتی بۆ ڕێکەوتن لەسەر ئەتۆمی ئێران، جەختیان لەوە کردەوە پابەندن بە هەوڵەکانیان بۆ گەڕانەوەی جێبەجێکردنی تەواوی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی.

بەشداربووانی کۆبوونەوەکە، ویستی خۆیان دەربڕی بۆ جارەسەری کێشەکان، کە دوای خولی شەشەمی کۆبوونەوەکان چارەسەر نەکرابوو لە دانوستانی پێشوودا، هیواداربوون بە زووترین کات بگەنە ئەنجام.

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا گەشبینی خۆی نیشاندا سەبارەت بە دەستپێکردنی دانوستانەکان، ئاماژەی بەوەدا بەشێوەیەکی ئەرێنی لە لایەن بەشداربووانەوە هەڵسەنگێندراوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا