شەوی رابردوو لە درێژەی یاریەکانی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی سیتی توانی تۆڵەی دێربی بکاتەوە .
پاش ئەو شکستەی لە دێربی دووچاری هاتبوو گواردیۆلا بە بەهیزی دەرکەوتوە و توانی ڕیگای سەرکەوتن بدۆزێتەوە بۆ سیتیزان ، هەر زوو دیبرۆین سیتی پێش خست بە گۆڵێک بەڵام جیمس توانی زوو لە رێگای لێدانی سزا گۆڵی بەرامبەربوون تۆمار بکات ، بەڵام مەحڕەز نەیهێشت سیتی بە بەرامبەربوون یاریگا چۆڵ بکات و گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد .
تایمی دووەم گەرنەفاڵی گۆڵەکانی سیتی درێژەی هەبوو توانی سێ گۆڵی دیکە لە ڕێگای گۆندۆگان و مەحڕەز و دیبرۆینەوە تۆمار بکات بە پێنچ گۆڵ کۆتایی بەم یاریە بهێنن .