سوودەکانی شیر و دارچینی

پۆڵەتیک پرێس

خواردنەوەی شیر و دارچینی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان، دژەمیکرۆب و هەوکردنەکان، دارچینی دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم، مەگنسیۆم، ئاسن، ڕیشاڵ و ڤیتامین بی و ئەی و کاربۆهیدراتەکان.

سوودەکانی خواردنەوەی شیر و دارچینی:

-یارمەتی تەندروستی دەم دەدات، دارچینی ڕێگری لە بەکتریای دەم دەکات کە دەبێتە هۆی بۆنی ناخۆشی دەم، هەوکردنی دەم و کلۆربونی ددانەکان.
-کۆنتڕۆڵی نەخۆشی شەکرە دەکات، دارچینی یارمەتی کەمکردنەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێندا دەدات، خواردنەوەی شیر و دارچینی لەدوای ژەمەکان یارمەتی کەمکردنەوەی گلۆگۆز دەدات.
-دڵ دەپارێزێت، شیر و دارچینی ڕێگری لە نەخۆشییەکانی دڵ دەکات لەڕێگەی کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵ و پەستانی خوێن.
-دژە هەوکردنە، شیر و دارچینی توانایەکی زۆری هەیە بۆ ڕێگری کردنی بەشێکی زۆری بەکتریا و ڤایرۆسەکان، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان.
-ئێسک بەهێز دەکات، خواردنەوەی شیر و دارچینی هەموو ڕۆژێک دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئێسک، چونکە ڕێژەیەکی زۆر کالیسیۆمی تێدایە.
-خواردنەوەی شیر و دارچینی گەرم یارمەتی هەستیاری دەدات، چارەسەری سەرمابون و ئەنفلۆنزا دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا