پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری ئیستای سیتی و پێشتری بارسەلۆنا پیرۆزبایی لە خوان لاپۆرتا سەرۆکی نوێی بارسەلۆنا کرد .
دوێنێ بەفەرمی لاپۆرتا وەک سەرۆکی نوێی بارسەلۆنا هەڵبژێردرا لەو بارەیەوە گواردیۆلا لە رێگای هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر پیرۆزبایی لە لاپۆرتا کرد و بۆی نوسیەوە
پیرۆزە خوان ، پیرۆزە سەرۆک ، سەرکەوتووبێت بارسەلۆنا ….
پێشتر گواردیۆلا و لاپۆرتا لە یانەی بارسەلۆنا پێکەوە کاریانکردوە و توانیویانە بارسایەکی بێ وێنە دروست بکەن و کۆی نازناوەکان بەدەست بهێنن .