ئەندریای كوڕی كانەڤارۆ چووە لاسیۆ

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەندریا كانەڤارۆی تەمەن 16 ساڵ كوڕی ئەفسانەی پێشووی هێڵی بەرگری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا فابیۆ كانەڤارۆ باشترین یاریزانی جیهان لە ساڵی 2006 بۆندی پیشەگەری لەگەڵ یانەی لاسیۆ ڕۆما واژوو كرد تا لە ڕێزی لاوانی یاری بكات و دواتر سەربخرێت بۆ ڕیزی بازەكانی پایتەخت.

پاش كێبڕكێیەكی گەورە لە نێوان هەردوو یانەكەی شاری ڕۆمای پایتەخت لە سەر پەلكێش كردنی بۆ ڕیزەكانیان دواجار یانەی لاسیۆ توانی ئەندریا قاییل بكات بەوەی ڕوو لە یانەكەی ئەوان بكات و درێسی ئەو یانەیە بپۆشێت پاش ئەوەی لە یانەی گوانجۆی چینییەوە گەڕایەوە كە لە ساڵی 2017 وە یاری بۆ دەكات لە ژێر سەرپەرشتی فابیۆی باوكی دا.

ڕۆژنامەی كۆرێری دیللۆ سپۆڕت بڵاوی كردەوە: لاسیۆ توانی یاریزانە لاوەكە بگوازێتەوە ڕیزەكانی كە بە دڵنیایی لە داهاتوویەكی زۆر نزیك دا ئیتر درێسی تیپی یەكەمی پێ‌ دەپۆشێت و لە هەمان ئەو جێگەیە یاری پێ‌ دەكات كە پێشتر باوكە ئەفسانەكەی بە درێسی ناپۆلی و یۆڤی و ئینتەر و دواتریش ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی ئیتاڵیاش یاری كردووە لە دڵی بەرگری دا بەمەش یانە شینەكەی پایتەخت توانی گرەوی گواستنەوەی لاوە زێڕینەكە لە گورگەكانی ڕۆمای هاوشاری بباتەوە و بۆندێكی لەگەڵ واژوو كرد تا ساڵی 2024.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا