ڕۆبۆتەکان لە هۆتێل خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

کارمەندانی هۆتێل سکای لە ناوچەی ساندتۆن ی بگوهانسربێرگ، ڕۆبۆتەکانی Lexi, micah, arielبەکار دەهێنن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری

بەکارهێنانی ڕۆبۆتەکان کارێکی نوی نیە، ماوەیەکی زۆرە لە هۆتێلەکانی ژاپۆن بەکار دەهێنرێت، بەڵام هۆتێلی سکای هۆتێلێکی نوێیە لە ئەفریقا کە ڕۆبۆتەکان خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن

ڕۆبۆتەکان مامەڵە دەکەن لەگەڵ توشبوانی کۆرۆنا

ڕۆبۆتەکان زانیاری ژوورەکانت پێ دەدەن ، هەروەها توانای گواستنەوەی ٣٠٠ کیلۆ کەل و پەلیان هەیە بۆ ژوورەکەت، ئەگەر میوانەکانی هۆتێلەکە نیشانەکانی کۆرۆنایان هەبوو دەتوانن خزمەتگوزاری لە ڕێگەی ڕۆبۆتەوە داوابکەن

هەروەها بەپێی لێکۆڵینەوەکان میوانەکان لەگەڵ ڕۆبۆتەکان زۆر دڵخۆشن و توشی هیچ کێشەیەک نابن لەگەڵیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا