ڕێگاکانی چارەسەری خەمۆکی لە ماڵەوە

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک کەس توشی نەخۆشی خەمۆکی دەبن، بەڵام نایانەوێت کە دەرمان بەکار بهینن دەیانەوێت بەشێوەیەکی ئاسایی بە بێ دەرمان چارەسەری خۆیان بکەن، خەمۆکی تەواوی وزەی لەشت دەبات و وا دەکات هەست بە ماندوو بوون بکەیت، بەڵام چەندین رێگا هەیە کە دەتوانی وەک چارەسەر بەکاری بهێنی بۆ کۆنترۆڵی ئەو بارودۆخە دەروونیەی کە تێی دەکەویت.

نیشانەکانی خەمۆکی

-هەست کردن بە توڕە بوون-بێ میزاجی
-کێشە لە خەوتندا دروست دەبێت یان زۆر کورت دەبێت یاخود زۆر درێژ
-کەم بوونەوەی چێژ وەرگرتن
-کەمبوونەوەی وزەی جەستە
-گۆڕانگاری لە ئارەزووی خواردندا
ئەمانەو زۆریتر کە وادەکات هەست بکەیت تاقاتی هیچ شتیکت نیە

چارەسەرەکانی خەمۆکی

قسە لەگەڵ کەسێک بکە کە لێت تێ دەکات، یاخود کەسێک کە شارەزای بواری دەروونی بێت، لەوانەیە دۆزینەوەی چارەسەری دروست کەمێک بخایەنێت بەڵام دەتوانی خۆت یارمەتی خۆت بدەی بە کردنی ئەو شتەی کە زۆر ئارەزووی دەکەی، یاخود گۆڕینی شوێنەکەت، گرنگی بە جۆری خواردنەکانت بدە، پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێکانت پتەو بکە، هەوڵ بدە فێری زمانی نوێ ببیت ئەمانە و زۆریتریش کاریگەری زۆر باشی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی خەمۆکی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا