پۆله‌تیك سپۆرت
ئه‌مشه‌و هه‌ردوو یانه مانچسته‌ر سیتی و تۆتنهام له خولی ئینگلیزی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، له راپۆرتی پێشوودا باسی گرنگی یارییه‌كه‌مان بۆكردن، به‌ڵام له‌م راپۆرته‌دا لێدوانی راهێنه‌ری هه‌ردوو تیپه‌كه پیپ گواردیۆلاو خۆسیه مۆرینهۆ وه‌شان ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ داتا و ژماره‌ی یارییه‌كانی هه‌ردوو تیپه‌كه.
مۆرینهۆ له‌دوا دوو یاریی دژی گواردیۆلا هه‌ردووكیانی برۆدۆته‌وه، ناوبراو له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:
“لە ئاستی بەرگری تیپه‌كه‌م رازی نیم، بەتایبەت دوای شكسته‌كه‌مان بەرامبەر یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن، هه‌روه‌ها داوای داهێنان و چالاکی زیاترم لە یاریزانەکان کردووە، بەڵام نامەوێت باسی هێڵی بەرگری بکەم و نامەوێت ناچار بکرێم باسی هەڵەکانی ئه‌و هێڵه بکەم، كه سوودی زۆری بۆ ئێمه نابێت.
تا ئێستا مێژووی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو یانه‌كه به‌مجۆریه:
163 یاریی
64 بردنەوە بۆ مانگسته‌ر سیتی
63 بردنەوە بۆ تۆتنهام
36 یەکسانبوون
252 گۆڵ بۆ سیتی
226 گۆڵ بۆ تۆتنهام
له‌وباریه‌وه پیپ وتی:
بردنه‌وه‌كانی ئه‌م دوایانه‌مان دەرخەری ئەوەن، کە یاریزانەکان چەند بەباشی بیر دەکەنەوە و لە چ ئاستێکدان، پێویستە بیر لە بردنەوەیەکی دیکە بکەینەوە، یارییەکانی داهاتوو بۆ ئێمە قورسن و هەموو یارییەک به‌پێی قورسی خۆی بیری لێدەکەینەوە، جگه له‌وه نامانه‌وێت جارێكی دیكه بگه‌رێنه‌وه خانه‌كانی خواره‌وه.
هه‌وراز كاوه