پۆڵه‌تیك پرێس:
داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی عێراق بۆ مانگی كانوونی دووه‌م ئاشكراكرا و داهاته‌كه له پێنج ملیار دۆلار نزیكده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، عێراق بۆ مانگی كانوونی دووه‌م 88 ملیۆت و 922 هه‌زار و 697 به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتووه.
داهاتی نه‌وتی فرۆشراوی عێراق له‌مانگی ڕابردوودا گه‌یشتووه‌ته چوار ملیار و 739 ملیۆن و 82 هه‌زار دۆلار.
هه‌ر له‌و مانگه‌دا عێراق ڕۆژانه دوو ملیۆن و 868 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كردووه، كه هه‌ر به‌رمیلێكی به نرخی 53 دۆلار فرۆشتووه.