پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕه‌تیده‌كاته‌وه ڕیفراندۆم بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی بوبێت.
هۆشیار زێباری له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵ “سۆمه‌رییه” باسی له ڕیفراندۆمه‌كه‌ی ساڵی 2017ی هه‌رێمی كوردستان كرد و وتی “من عه‌ڕابی نه‌بووم، لێدوانم هه‌یه له‌وكاته‌دا گوتوومه ڕیفراندۆم به‌مانای جیابونەوە لەعێراق یاخود دروستكردنی دەوڵەتی كوردی نییە”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كه پێشتر دوو پۆستی جیاوازی له‌حكومه‌تی عێراقدا هه‌بووه هه‌م وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌م وه‌زیری دارایی ده‌ڵێت، لەسەر ئەو لێدوانەی رەخنەی زۆری لێگیراوه، به‌ڵام وتویه‌تی “من وه‌زیری ده‌ره‌وه‌م و له ئێوه زیاتر سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ده‌زانم”.
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا زێباری ده‌ڵێت، حكومه‌تی عێراق ماوه‌ی شه‌ش مانگه موچه‌ی بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نه‌ناردووه.
له‌باره‌ی ئیداره‌ی جۆ بایدن و سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر به عێراق هۆشیار زێباری وتی، “ئیداره‌ی بایدن پاڵپشتی له حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌كات”.