لە رۆژئاوای كوردستان “هەڵەبجە” بە تۆپبارانی توركیا بوو بە قوربانی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەكانی توركیا رۆژی سێشەممە بە درێژایی هێڵی سنوری رۆژئاوای كوردستان هێرشەكانی چڕكردەوە بە تایبەت بۆ سەر ناوچەكانی شاری قامشلۆ، كە ژمارەیەك شەهید و بریندار لەو هێرشانە كەوتوەتەوە و یەكێك لە بریندارەكان هاووڵاتیەكە بەناوی “هەڵەبجە رەشید”.

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایدەگەیەنێت، بەهۆی هێرشی درۆنەوە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قامشلۆ، چوار شەڕڤانی هێزەكانی پاراستنی خۆسەری شەهیدبون و سێ شەڕڤانی تریش برینداربون.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی نۆرس پرێس، توركیا لە دیرباسیە و عامودا تا قامشلۆ و ترپەسپی لە باكورەوە، تۆپبارانی گوندو ناحییەكانی قامشلۆی دەستپێكردوە.

هاوكات توركیا دەوروبەری سێ خاڵی سوپای سوریای لە رۆژئاوای عامودا و لە رۆژئاوای قامشلۆ بە ئامانج گرتوە لەگەڵ باكور و رۆژئاوای ترپە سپی بە سێ گولـلەتۆپ.

لەلایەكی دیكەوە توركیا گوندەكانی ( شەلهومییە، كەردیم، كێڵ حەسناك) ی لە باكوری شارۆچكەی‌ ترپەسپی بە ئامانج گرت، لە ناوچەكانی رۆژئاواشەوە گوندەكانی (تەل جیهان، رۆرتان، ئاڤا، تەل بەشەك و مەلا عەباس) كراونەتە ئامانج و بەپێی وتەی‌ شایەتحاڵەكان بریندار هەیە لە نێوان دانیشتوانی ئەو گوندانە.

بەهۆی تۆپبارانەكانەوە لە گوندی تەل شەعیر لە رۆژهەڵاتی قامشلۆ، منداڵێك بەناوی‌ “كەوسەر نایف”، تەمەن 9 ساڵ برینداربوەو بۆ یەكێك لە نەخۆشخانەكانی قامشلۆ گوازراوەتەوەو نازانرێت دۆخی تەندروستی چۆنە.

بە هەمان شێوە جوتیارێكی سی ساڵ پارچە بەر دەستی كەوتوە لەكاتێكدا لە زەوییەكەی‌ خۆی لە باكوری عامودا سەرقاڵی كاركردن بوە.

سەرچاوەیەكی تایبەت لە نەخۆشخانەی‌ رەحمە ئاشكرای كرد، حەوت كەس كە بە پارچەی‌ گولـلەتۆپی توركیا برینداربون، گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.بە ناوەكانی ( هەڵەبجە رەشید 33 ساڵ، ئارین عەبدولعەزیز 38 ساڵ، محەمەد ساڵح 12 ساڵ، میران سەڵاح، 10 ساڵ، ئایلان سەلاح 5 ساڵ، بڵند محەمەد شەمسەدین، 16 ساڵ).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا