پۆڵه‌تیك پرێس
له شاری سلێمانی، ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم كه‌سێكی ده‌ستگیركرد، كه ده‌یویست بڕی زیاتر له شه‌ش كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ر ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ پۆڵه‌تیك پرێس نێردراوه تیایدا رایگه‌یاندووه، له چواچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و نه‌هێشتن و ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم/ هۆبه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان توانیان له‌ناو شاری سلێمانیدا، كه‌سێك ده‌ستگیربكه‌ن كه بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ری له ناو مه‌نجه‌ڵی مسدا حه‌شاردابوو و ده‌یویست ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بكات.
له زانیاریه‌كانی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایش‌دا هاتووه، تۆمه‌تباره‌كه بڕی 30 مه‌نجه‌ڵی مسی پێبووه و دوای پشكنین بۆ مه‌نجه‌ڵه‌كان ده‌ركه‌وت كه له‌به‌شی ژێره‌وه‌ی هه‌ر مه‌نجه‌ڵێك، نزیكه‌ی (200) گرام زیاتر ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری (تلیاك)ی تیادا حه‌شاردابوو، كه كۆی گشتی مادده هۆشبه‌ره حه‌شاردراوه‌كه بڕی (6.290) گرام بووه و ده‌ستیبه‌سه‌رداگیراوه.
تۆمه‌تباره‌كه‌ش به پێی مادده‌ی 14 له یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان، دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه، ئاسایشی هه‌رێم ده‌شڵێت هه‌وڵه‌كانیشیان بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبونه‌وه و به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.