پۆله‌تیك سپۆرت
هه‌وراز كاوه
هه‌میشه سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ رۆحی مرۆڤدا ده‌ژی، به‌ڵام سه‌ركه‌وتن هه‌میشه له‌گه‌ڵتا نیه، بۆیه باشتره مرۆڤ خۆی له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌تن و دۆڕاندا بگونجێنێت. هه‌رێم كه‌لاری كه‌بووه راهێنه‌ری چه‌مچه‌ماڵ و تا ئه‌مرۆ شتی گه‌وره‌و ناوازه‌ی له‌سه‌ر ئاستی تۆپی پێی كوردستان كردووه، هه‌روه‌ها ساتیلێكی نه‌رم و كوتانی به‌رامبه‌ری به‌بێ ده‌نگی هه‌یه، كه ئه‌وه‌ش به‌شێكه له شوناسی ئه‌و راهێنه‌ره.
چه‌ند یارییه‌كه هه‌رێم هه‌ست ده‌كه‌م توانای خویندنه‌وه‌ی ئاست و شێوه یاریی تیپی به‌رامبه‌ری نه‌ماوه، جگه له‌وه یاریزانه‌كانی زۆر له ڕیتمی یاریی راهێنه‌ره‌كه و پلانه‌كه‌ی ده‌رده‌چن، كه له‌كاتی یارییه‌كاندا پێویسته یاریده‌ده‌ر ئه‌مه‌ی بیربخاته‌وه، یاخود ئه‌و ته‌نیا كار له‌سه‌ر ناوه‌كه‌ی خۆی نه‌كات، پێویسته وه‌كو راهێنه‌رێكی خاوه‌ن ئه‌زموونی نوێ ركابه‌ره‌كانی تێكبشكێنێت.
یاریی یانه‌ی هه‌ولێر و چه‌مچه‌ماڵ له خولی نایاب به ئاسانی له ده‌ستماندا، چونكه تیپی هه‌ولێر تاكه یانه‌یه خراپترین ئاستی له كۆمه‌ڵه‌كه‌دا هه‌یه، كه‌چی به پێچه‌وانه‌ی یارییه‌كانی پێشوو توانی به‌هۆی گه‌وره‌یی ناوه‌كه‌ی هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر یارییه‌كه‌دا زاڵ بكات و (90) خوله‌ك به‌رگری ئه‌و یانه‌یه هیچ نه‌فه‌سیان بۆ هێرشبه‌ره‌كانی چه‌مچه‌ماڵ نه‌هێشت بۆیه‌وه، كه له‌م باسه‌دا باسی ده‌كه‌م هه‌رێم و یاریكه‌ره‌كانی هه‌ڵه‌یان چی‌بوو، بۆچی نه‌یان برده‌وه؟
له‌سه‌ره‌تاوه یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ گۆڵێكیان لێكرا، ئیتر ئه‌مه به‌سبوو بۆ كه‌لاری ته‌نیا بیری لای ئه‌وه بێت ته‌نیا یارییه‌كه یه‌كسان بكاته‌وه، نه‌ك سوود له پاشه‌كشه‌ی یانه‌ی دژ وه‌رگرێت و به ئاسانی چه‌ند گۆڵیان لێبكات، به تایبه‌تی له گێمی یه‌كه‌م ناوه‌ندی تیپه‌كه به‌هۆی یارینه‌كردنی (كوكه)وه ته‌واو خراپ و له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شابوونه‌وه و كه‌سێك نه‌بوو له‌وێدا چالاكی باڵه‌كان و ده‌ستخستنی تۆپ پێكه‌وه گرێ بدات.
له گێمی دووه‌م هه‌ولێر ته‌نیا به‌رگریان ده‌كرد، به‌ڵام له نه‌بوونی ناوه‌ندكاری باش‌دا ناچار تیپی چه‌مچه‌ماڵ ته‌نیا گوشاریان له باڵه‌كانه‌وه ده‌خسته سه‌ر تیپی میوان، هه‌روه‌ها چه‌ندین تۆپی هه‌واییان خسته سه‌ر بۆكسی گۆڵی هه‌ولێر، به‌ڵام یه‌ك هێرشبه‌ری چه‌مچه‌ماڵ نه‌بوو بتوانێت سه‌رێك له‌و تۆپانه بدات، كه‌چی ئه‌و راهێنه‌ره هه‌ر ده‌ستی له‌و پلانه هه‌ڵنه‌گرت، ته‌نانه‌ت بیری له‌وه نه‌كرده‌وه هێرشبه‌رێك بخاته نێو دووانه‌ی دڵی به‌رگری هه‌ولێره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ده‌ستخستنی تۆپه‌كان بكات و ئه‌وان شپرزه بكات، تا به ئاسانی به‌رپه‌رچی چه‌مچه‌ماڵیه‌كان نه‌ده‌نه‌وه.
دواجار كوكه یه‌ده‌گبوو هاته ناوه‌ندی مه‌یدان، تاڕاده‌یه‌ك بنكه‌كانی یاریی یانه‌كه‌ی پێكه‌وه گرێدا‌و ڕوماڵی باشی بۆ هێرشبه‌ره‌كان ده‌كرد، كه‌چی هه‌موو گوشاره‌كان تاكی چه‌پی چه‌مچه‌ماڵ ده‌یكرد و لای راست كه هه‌وكاری لێ‌بوو زۆر لاوازانه ده‌یتوانی تۆپ به‌ره‌و پێشه‌وه ببات، له كاتێكدا یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ته‌نیا له باڵه‌كانه‌وه یاریی ده‌كرد و تۆپی هه‌وایی ده‌خسته نێو (18) یارده‌ی تیپی دژه‌وه، به‌ڵام هه‌رێم كه‌لاری بیری چووبوو هێرشبه‌ره‌كانی نزیك له به‌رگری هه‌ولێر یاریی پێ بكات، كه ئه‌مه‌ش ته‌واوی ڕه‌نجی تیپه‌كه‌ی به هه‌ده‌رده‌دا، هه‌ركاتێك تۆپ ده‌چووه سه‌ر به‌رگری یانه‌ی هه‌ولێر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێرشبه‌ری شه‌ڕكه‌ری چه‌مچه‌ماڵی لێ نه‌بوو به ئاسانی تۆپه‌كانیان داده‌گرت و به‌بێ هیچ سترێسێكی ده‌رونی ده‌یانخسته‌وه نێوه یاریگای ڕكابه‌ر، كه به‌وه‌ش سێ خاڵی گرنگمان له ده‌ستدا و خه‌ریكه یاریگاكه‌شمان له هانده‌ران خاڵی ده‌بێته‌وه.