گەندەڵی بە زەبر ریشەكێش دەكرێت

سەرۆكی كۆمپانیای سامسۆنگ؛ (لی جای یۆنگ) بەتۆمەتی پێدانی بەرتیل بە سەرۆكی پێشووی كۆریای باشور بە دوو ساڵ و نیو بەندكرا لەسەر ئەوتۆمەتانەی لە بارەی گەندەڵییەوە لەسەری ساخ بوونەوە.

لە هەرێم و عێراق گەندەڵی لە ترۆپكایە گۆڕانكاری ریشەیش سەروەختێك دەكرێت كە بەزەبر (من أین لك هژا) پرۆسەیەكی گەورەی دەستپاكی ئەنجام بدرێت بەگشتگیری؛ ئەولیژنانەی كە لەم وڵاتە بە چاودێری نەزاهەت دروست بوون؛ هیچ كاریگەرییەكیان نییەو نەشمان دی كەس راپێچكەن؟!

بەمەبەست لەسەروو خۆیانەوە سڕكراون و لاوازترین كەسەكان ئەو جومگە گرنگە بەڕێوەدەبەن.

نەمانبینی فاسدێك، هەڵتۆقیوێكی ملیاردێری سیاسی رووبەڕووی سزاو دادگابێتەوە یان سامانە ناشەرعییەكەی بگەڕێندرێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی؛ لەوەش ترسناكتر ئەوەیە كە بەتەوژم دێنە ناو پرۆسەی سیاسییەوە و زۆرترین جومگەگرنگەكانی دەسەڵات كۆنترۆڵ ئەكەن لەعێراق سەروبەندی یەكلایكردنەوەی پۆستەگرنگەكان باس لەوە دەكرا قەتەر، سعودییە، ئێران، تركیاو وڵاتە زلهێزەكان كەوتبوونە مەزادی یەكلایكردن و دابەشكردنی جومگەگرنگەكان.

لە عێراق‌و هەرێم سەنگەرگرتن لە گەندەڵكاران قورسترین ئەركە. بەوپێییەی ئەوان رەگیان لە بنی بنەوەی خاك چەقیوە.

بۆ وێنە فاسدێك دور بخرێتەوە؛ لەش و لاری و دارو دەستەكەی هەر وەك خۆی دەمێنێت.

زیندانی بكەی بەرژەوەندییەكانی لەشوێنی خۆین زیاتر دەبن؛ بڕیارێك لە دژی بدەی ئەم لاو لات كەس و كار و گروپە چەكداریەكان ئەون دەیبەستنەوە بەئاسایشی نەتەوەی!

ئەو نەخۆشییە لە عێراق و ئەم كۆمەڵە؛ كاتی دەوێت تالەڕیشەوە هەڵدەكێشرێت.

ڕێبین عومەر

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا