پۆله‌تیك سپۆرت
خۆسییه مۆرینهۆ له ساڵی 2015 بووه راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، كه له‌وكاته‌دا تیپه‌كه به دۆخێكی ته‌واو خراپ و پڕ له شپرزه‌یدا تێده‌په‌ری، چونكه پێش ئه‌و چه‌ند راهێنه‌ری دیكه‌یان وه‌كو ڤیكتۆر مۆیس و ڤانگال گۆڕیبوو.
مۆرینهۆ هات توانی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌و پێكهاته‌یه‌ی پێشووی یانه‌كه جامی ئه‌وروپا لیگ بباته‌وه، كه ئه‌وه‌ش بۆ تیپه‌كه له‌دوای راهێنه‌رێكی گه‌وره‌ی وه‌ك فیرگسۆن شتێكی گه‌وره‌بوو، كه یاریكه‌ره‌كان فێری هیچ نه‌بوو بوون.
به‌ڵام له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه له رۆژانی پێشوو ماركۆس راشفۆرد نهێنیه‌كی تازه‌ی نێو تیپه‌كه‌ی باس ده‌كات، كه ئه‌مه كه‌مجار له تیپ و یانه‌كان بۆ یاریزانی پیشه‌رگه رووده‌دات.
راشفۆرد ده‌ڵێت:
“راستی پێش ئه‌وه‌ی خۆسییه مۆرینهۆ بێت ئێمه به‌باشی نه‌مانده‌زانی چۆن لێدانی سزا لێده‌ده‌رێت، به‌ڵام كه ئه‌و راهێنه‌ره هات فێریكردنی لێدانه سزاكان چۆن جێبه‌جێ ده‌كرێت و سوودی زۆرمان لێ بینی”.