دوای 28 ساڵ ئەرجەنتین نازناوی كۆپا ئەمریكای بەدەستهێنا

دوای 28 ساڵ ئەرجەنتین توانی لە نێو خاك و جەماوەری بەرازیلدا بەسەر ئەو هەڵبژاردەیەدا سەر بكەوێت و نازناوی كۆپا ئەمریكا بەدەستبهێنێت.

یارییەكە لە كاتژمێر سێی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یاریگای ماركانای بەرازیل بەڕێوەچوو، تێیدا هەردوولا ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكرد، دواتر ئەنخێل دیماریا لە خولەكی 22 توانی تاكە گۆڵی یارییەكە تۆمار بكات و 15 هەمین جامی پاڵەوانێتییەكە بۆ هەڵبژاردەكەی مسۆگەر بكات.

یارییەكە تاڕادەیەك توندوتیژی بەخۆیەوە بینی و زۆرترین لێدانی تێدا تۆماركرا بەوهۆیەشەوە ناوبژیوان 9 كارتی زەردی بەرووی یاریزاناندا بەرزكردەوە.

بەو بردنەوەیەش میسی توانی دوای پێنج جار لە گەشتنی بە یاری كۆتایی لە پاڵەوانێتییەكاندا یەكەمین نازناو بەدەستبهێنێت، هاوكات وەك گۆڵكارو باشترین یاریزانی یارییەكە دەستنیشانكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا