چۆن دەزانیت وێنەیەک دەستکاری کراوە؟

پۆڵەتیک پرێس

دەسکاریکردنی وێنە شتێکی نامۆ نیە هەر لەسەرەتای هاتنی هێڵی ئینتەرنێت، وێنەکانیش دەکساری کراون بە تایبەت لە سەردەمی ئێستادا زۆرێک لە خەڵک بە هۆی دەرکەوتنیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەسکاری وێنەکانیان دەکەن.

بەڵام هەندێک جار زیادەڕەوی دەکەن لەم دەسکاری کردنە بە هۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە دەسکاری کردنی وێنەکە بکرێت.

ئێمە لە ڕێگەی چەند خاڵێکەوە ئامۆژگاریتان دەکەین بۆ دەسکاری کردنی وێنەکانتان بە شێوەیەکی دروست یاخود دۆزینەوەی وێنە دەسکاری کراوەکان.

١-ورد بوونەوە لە بەشە دەستکاری کراوەکان، زۆرێک لە بەرنامەکانی ئەمڕۆ بەکار دەهێنرێت بۆ بچوک کردنەوەو ڕێک کردنی بەشەکانی جەستە بەڵام هەندێک کات کە زیادەڕەوی تیا دەکرێت، هێلەکانی دەوری وێنەکە خوار دەبنەوە زوو هەستی پێ دەکریت.

 

٢-پاکردنەوەی وێنە لە دووبارەبونەوەی شتەکان، زۆر کات کە وێنە دەگرین شتێکی زۆر لە دەورمانن، دەتوانی لە ڕێگەی سیستمی cloningدەتوانی وێنەکەت پاک بکەیتەوە لە بەشە دووبارەکان.

 

٣-لێکۆڵینەوە لە داتای EXIF,زۆر کات کە وێنە دەگرین کات و شوێنەکەی دیاری کراوە، بەڵام هەندێک کات کە دواتر وێنەکە بەکار دەهێنیتەوە دەتوانیت کات و شوێنەکەی بگۆریت.

٤-بەکارهێنانی بەرنامەی تایبەت، دە توانیت لە ڕێگەی بەکارهێنانی چەند بەرنامەیەکەوە، ڕوونی بکەیتەوە کە وێنەیەک دەسکاری کراوە یاخود نا، یەکێک لەو بەرنامانەش fotoforensicsە.

٥-بە پێچەوانەوە بگەڕێ، کاتێک وێنەیەک دەسکاری دەکریت، بەڵام ناتوانی دڵنیابیتەوە لەوەی دەسکاری کراوە لە رێگەی تایبەت مەندی گەڕانی پێچەوانەوە لە گوگڵ دەتوانیت وێنە ڕاستەکە  بدۆزیتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا