“حكومەت بەناوی رێكخستنەوەی باجەوە سەرقاڵی كۆكردنەوەی پارەیە”

پۆڵەتیك پرێس

ئەو بڕیارانەی حكومەتی هەرێم بەمەبەستی رێكخستنەوەی باجەوە دەریكردون رووبەڕووی رەخنە دەبنەوەو باس لەوە دەكرێت، حكومەت بەو ناوەوە سەرقاڵی كۆكردنەوەی پارەیە لەهاوڵاتیان.

سەرتیپ جەوهەر رۆژنامەنوس بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بڕیارەكانی حكومەتی هەرێم بەتایبەت دانانی باج لەسەر ئۆتۆمبیلی تایبەت بڕیارێكی نادەستورییە و حكومەتی هەرێم سەرقاڵی “روتكردنەوەی” گیرفانی هاوڵاتیانە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارەكەی حكومەت لەكاتێكدایە كە دوو مانگ جارێك موچە دەدرێت و لەڕێگەی نادەستورییەوە پارەیان لێوەردەگیرێت.

هاوكات عەباس فەتاح جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی لەپەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەدیلی دانانی باج ئەوەیە كە دەبێت حكومەت ئەركە سەرەكییەكانی خۆی جێەجی بكات.

وتیشی، “لەهەموو دنیا وەرگرتنی باج هەیە، بەڵام دانانی باج لەهەرێمی كوردستان بۆ كۆكردنەوەی پارەیە بۆخۆیان و دابەشنەكردنەوەیەتی بەسەر هاوڵاتیاندا ئەوەش نایاسایی و نادەستورییە و لەهیچ جێگایەكی دونیادا شتی وانەبووە”.

بەپێی دەستوری عیراق ساڵی 2005 لەماددەی 28 دا هاتووە، هیچ باجێك یان رەسمێك ناسەپێنرێت، هەموارناكرێت، لێبوردن نایگرێتەوە، تەنها بە بەیاسا نەبێت.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، وەزارەتی دارایی 11 بڕیاری بۆ رێكخستنەوەی باج لە هەرێم دەركرد، دانانی باج لەسەر ئۆتۆمبێلی تایبەتی هاوڵاتیان بەشێك بوو لە بڕیارەكانی حكومەتی هەرێم ئەوەش كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا