ئێران قەرەبووی كەسوكاری قوربانیانی فڕۆكە ئۆكرانییەکە دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

حكومەتی ئێران رەزامەندی دەربڕی لەسەر پێدانی بڕی 150 هەزار دۆلار بۆ هەر یەكێك لە قوربانیانی فڕۆكە ئۆكرانییەكە بەكەسوكارەكانیان.

بەشی مافی مرۆڤی سەرۆكایەتی ئێران ڕایگەیاند، حكومەت بە زووترینكات ئەو بڕە پارەیە دابیندەكات و دەیداتە كەسوكاری قوربانیانی فڕۆكە ئۆكرانییەكەو هیچ جیاوازییەكیش لە نێوان قوربانیاندا لە ڕووی نەتەوەییەوە ئەنجام نادرێت و خانەوادەكانیان ئەو پارەیە وەردەگرن.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو قەرەبووكردنەوەیە رێگری ناكات لە لێكۆڵینەوەكان بەردەوام دەبن لە گەشنە ئەنجامی رووداوەكە.
رۆژی هەشتی كانوونی دووەمی 2019 فڕۆكەیەكی سەر بە كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی ئۆكرانیا دوای هەستانی لەفڕۆكەخانەی تاران تێكشكێنرا بەوهۆیەشەوە سەرجەم سەرنشینانی گیانیان لەدەستدا كە ژمارەیان 176 سەرنشین بوو.

دواتریش دەسەڵاتدارانی ئێرانی دانیان بەوەدانا فڕۆكەكە لەلایەن ئەوانەوە خراوەتە خوارەوە، بەڵام روداوەكە بە هەڵەو بێ مەبەست بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا