پۆڵه‌تیك پرێس
سەرۆكی لیژنەی دەروازە سنورییەكانی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت، به‌فه‌رمى ناساندنى ده‌روازه سنوریه‌كانى كێلێ، سەیرانبەن و تەوێڵە به‌ستراوه‌ته‌وه به گفتوگۆكانى نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى عێراق و هه‌رێم.
بەهمەن مورادنیا، پارێزگاری ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕۆژئاوای ئێران ڕایگه‌یاند، حکومەتی عێراق ڕازی بووە بە فەرمی ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى “سه‌یرانبه‌ن” بناسێنێت.
له‌و باره‌یه‌وه سالار عه‌بدوڵڵا، سەرۆكی لیژنەی دەروازە سنورییەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”تائێستا به‌فه‌رمى له‌لایه‌ن ده‌روازه سنوریه‌كانى عێراق ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه، به‌وه‌ى عێراق به‌فه‌رمى ده‌روازه‌ى سەیرانبەنی ناساندبێت”.
سالار عه‌بدوڵڵا وتیشى، وه‌ك حكومه‌تى هه‌رێم كارى جدیمان بۆ به‌فه‌رمى ناساندنى ئه‌و ده‌روازانه كردووه كه تائێستا به‌فه‌رمى نه‌ناسێنراون، نوسراومان بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كردووه، به‌ڵام دانپێدانانیان له‌عێراقه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به گفتوگۆكانى حكومه‌تى عێراق و هه‌رێم.