لەبارەی موچەی فەرمانبەرانەوە نوسراو ئاڕاستەی گەنجینەكان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم سەرجەم گەنجینەكانی بۆ ئامادەكردنی لیستی موچەی مانگەكانی 11و 12ی ئەمساڵ و مانگی یەكی ساڵی داهاتوو ئاگاداركردوەتەوە، سەرچاوەیەك لەیەكێك لە گەنجینەكانەوە ئاشكرای كرد ئەو نوسراوە بۆ دابەشكردنی موچە نییە.

لەنوسراوەكەدا وەزارەتی دارایی و ئابوری داوا دەكات، ئامادەكردنی لیستەكە بە هەمان لێبرینی رێژەی (21%) بێت و بۆ پلە تایبەتەكانیش لێبڕین (50%) دەبێت بەهەمان میكانیزمی پێشوو.

سەرچاوەیەك لەیەكێك لە گەنجینەكانی هەرێمەوە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، راستە ئاگادار كراونەتەوە بۆ ئامادەكردنی ئەو لیستە.

وتیشی، ” ئەو نوسراوە بۆ دابەشكردنی موچە نییە، بەڵكو بۆ ئەوەیە تا ئەو داتاو زانیارییانە داغڵی حساباتی ئەمساڵ بكرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا