پلانی B بارزانی یان هەرەسی یەكجاری؟

عێراق بە قۆناغێكی دژواری ئابوری.و داراییدا دەروات كە پاشماوەی حكومەتەكانی پێشووە لە دوای ۲٠٠۳ بەڵام تیمی ئەمجارەی حكومەتی عێراق بە هاوكاری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پلانی رزگاركردنی عێراقیان دارشتووە كە بریاری قورس و جەرگ بڕی تێدایە بۆ موچەخۆران لەماوەی كورت خایەن بەڵام بنەمایەكی بوژانەوەی ئابوری دا ئەنرێت كە دەتوانێ عێراق لە هەرەس رزگار بكات، بابەتەكەش پەیوەندی نییە بە بنبڕكردنی گەندەڵی و لابرنی بندیوار بەڵكو كۆمەڵێ گۆڕانكاری دامەزراوەییە و ئامادەكارییە بۆ هەندێ هەنگاوی چاكسازی ئابوری و دارایی و بانكی.

ئەی كوردستان بەنیازی چییە؟
بەرون و راشكاو پارتی بەنیازی رێكەوتن نییە لەگەڵ بەغدا لەسەر مەلەفی نەوت، بەڵكو هەموو گرەوەكە لەسەر ئەوەیە بەهەر رێگایەك بووە شتێك پارە لە بەغداد بپچرن.

ئەگەر ئەوەش نەكرا ئەوە مەسرور بارزانی ئەم بریارانەی لە چەكمەجەی مێزەكەی حازركردووە كە شاندەكە گەڕایەوە بە حەمەلەیەكی دژە بەغداد دەستپێدەكات و ئەمانە رادەگەیەنێت.
1. كەمكردنەوەی موچە بۆ سەرو ٥٠٪
2. لابردنی بەشێك لە دەرماڵەكان و كەمكردنەوە ئەوانیتر.
3. زیادكردنی باج و ئینفازكردنی یاسای باجی فیدڕاڵی لە كوردستان.
4. زیادكردنی گومرك و كرێی خزمەتگوزاری
5. بەكرێدانی كارەبا و زیادكردنی كرێی كارەبا.
6. زیادكردنی هەناردەی نەوت.
بە كۆی ئەمانە گوایە ئەتوانن موچە بە ۳٠ رۆژ جارێك بدرێت.

بەڵام ساویلكەی مەسرور و تیمەكەی ئەوەیە كەوا دەزانن گرفتەكە بە پێدانی نیو موچە كۆتایی دێت، بێ ئەوەی حساب بۆ بەتاڵە و نەمانی بودجەیبوەبەرهێنان و كەمبونەوەی جوڵەی كرین و فرۆش باكت كە كەمەرشكێن ئەبێت.

لە كاتێكدا عێراق ئەمساڵی لێبڕوات بە شتیوانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرەو بوژانەوەیەكی زۆر باش ئەروات كە ئەگەر ئێستا رێكنەكەوین ئەوە رەنگە تەنیا لە كاتی هەرەس هێنانی هەرێم جارێكی تر بەغداد ئامادە نەبێت بچێتە ژێرباری ئەو هەموو موكەسەراتانەی دروستان كردووە.

بەخەبەر وەرن و لەو لوتبەرزییە وەرنەخوار، بەر لەوەی بە لوتشكاوی بتانهێنینەخوار.

سەركەوت شەمسەدین

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا