پۆڵه‌تیك سپۆرت
ئه‌مڕۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له هه‌فته‌ی (14) خولی ئیسپانی له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی ڤالانسیا ده‌كات، كه ئه‌م یارییه بۆ تیپی به‌رشه قورسه و له ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتنی له نازناوه‌كه زیاتر دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌وه‌ی خاڵی هێزی یانه‌ی ڤالانسیا ئه‌م وه‌رزه توانیه‌تی له تیپه گه‌وره‌كان و یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بباته‌وه، به‌ڵام ئه‌م تیپه ده‌بێت شه‌ڕی بردنه‌وه بكات تا له خانه‌ی (14)ـی ریزبه‌ندی خۆی رزگار بكات و بگاته‌وه ریزی تیپه گه‌وره‌كان.
هه‌رچی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه ئه‌مساڵ له هه‌ردوو یانه‌كه‌ی مه‌دریدی نه‌بردۆته‌وه، تاراده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ تیپه گه‌وره‌كان ئاستی ناجێگیره و هه‌میشه له‌گه‌ڵ ڤالانسیا تووشی قورسی زۆر هاتووه، له ئه‌گه‌ری نه‌بردنه‌وه‌ی داده‌به‌زێت بۆ ریزبه‌ندی ناوه‌ڕاست و ناچاره شه‌ڕی مانه‌وه بۆ خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان بكات.
له‌سه‌ر یاریی ئه‌مشه‌ویان كۆمانی راهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه ده‌ڵێت:
“ڤالانسیا تیپێكی گه‌وره‌ن و ئه‌وان له ریاڵ مه‌دریدیان بردۆته‌وه، بۆیه نابێت ئاسان ته‌ماشای یارییه‌كه بكه‌ین”.