یارییەكانی ئەمشەوی خولەكانی ئەوروپا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەمشەو لە هەر چوار خولە گەورەكەی تۆپی پێی كیشوەری ئەوروپا چەند یارییەكی هەفتەكە ماوە ئەوانیش لە چەند كاتێكی جیاوازدا بەڕێوە دەچن.

لە پریمەرلیگی یانە بژاردەكانی ئینگلتەرا دوو یاری ماوە لە هەفتەی 7 ی خولەكە ئەوانیش لە دوو كاتی جیادا بەڕێوە دەچن كە دووەمیان زۆر گرنگ و بەهێز دەبێت لە نێوان هەردوو یانەكانی لیدز یونایتد و لیستەر سیتی دا.

لە بۆندزلیگادا تەنها یەك یاری لە هەفتەی 6 ی خولەكە ماوە ئەویش لە نێوان هەردوو یانەكانی هۆفنهایم و یونیۆن بەرلین بەڕێوە دەچێت.

لە دوا یاری هەفتەی 8 ی لالیگاش دا هەردوو یانەكانی ڤیاڕیاڵ و ڤەلەد وەلید لە سەر یاریگای لاسیرامیكای تایبەت بە ژێر ئاوگەڕە زەردەكە ڕووبەڕوو دەبنەوە.

لە دوا یاری هەفتەی 6 ی خولی كالچیۆ سیریا A ی ئیتاڵیاش دا تەنها یەك یاری ماوە لە نێوان هەردوو یانەكانی هیلاس فیرۆنا و بینفینتۆ بەڕێوە دەچێت و ئیدی تەواوی یارییەكانی خولە ناوخۆییەكانی ئەوروپا بە كۆتا دێن و دوو شەوانی دواتر سێ‌ شەممە و چوار شەممە یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەڕێوە دەچن.

 

دوو یارییەكەی پریمەرلیگ
فۆڵهام X ویست برۆمیچ             سەعات 8.30 ی شەو
لیدز X لیستەر                            سەعات 11 ی شەو

یارییەكەی بۆندزلیگا
هۆفنهایم X یونیۆن بەرلین         سەعات 10.30 ی شەو

یارییەكەی لالیگا
ڤیاڕیاڵ X ڤەلەد وەلید               سەعات 11 ی شەو

یارییەكەی كالچیۆ
فیرۆنا X بینفینتۆ                        سەعات 10.45 ی شەو

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا