پۆڵه‌تیك سپۆرت
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریاڵ مه‌درید دوای بردنه‌وه‌یان له یانه‌ی سیڤیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی:
ئه‌مڕۆ ئێمه یارییه‌كی باشمان له دژی یانه‌یه‌كی ركابه‌ری به‌هێز كرد، هه‌روه‌ها له ئاستی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان رازیبووم و به باشی توانیان مامه‌ڵه بكه‌ن، هه‌رچی له‌سه‌ر ئاستی هێرشبه‌ری تیمه‌كه‌مان كریم بنزیمایه ئه‌و ئاستێكی باشی پێشكه‌شكرد و جێگه‌ی گله‌یی نییه، چونكه له ئێستادا قورسه بۆ ئێمه سێ رۆژ جارێك یاریی بكه‌ین و ماندومان ده‌كات.