ماوریسیۆ ساری دەگەڕێتەوە كاری ڕاهێنەرایەتی !

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كرد كە یانەی ڕۆمای ئیتاڵی لەم هەفتەیەدا پەیوەندییان بە ماوریسیۆ ساری ڕاهێنەری پێشووی یۆڤێنتۆسەوە كردووە

ئەمەش بەهۆی ئەوەوە دێت كە پاولۆ فۆنسێكای ڕاهێنەری ڕۆما هیچ دڵنیاییەكی نەداوە بە یانەكە لە كۆتایی وەرز گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە یاخود نا

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیتاڵی ڕایگەیاند فۆنسێكا بڕیاریداوە لە دوای كۆتایی هاتنی ئەم وەرزە ئەنجامی یانەكە هەر چۆنێك بێت ،یانەی پایتەخت بەجێبهێڵت

بەڵام هەندێك لە سەرچاوەكانیش پێیان وایە ئەگەر یانەكەی سەربكەوێت بۆ چامپیۆنزلیگ ئەوا ڕاهێنەرە پورتوگالییەكە مانەوە هەڵدەبژێرێت

سپۆرت ئەوەشی خستەڕوو كە لە هەفتەكانی داهاتوو كۆبوونەوەی زیاتر دەكرێت لە نێوان كارگێڕی ڕۆما و ماوریسیۆ ساری ڕاهێنەر بۆ بڕیاردان لەسەر داهاتووی یانەكە و دیاریكردنی ڕاهێنەر

‎شایەنی باسە یانەی ڕۆما لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیدا دێت و لە خولی یۆرۆلیگیش گەیشتووەتە قۆناغی چارەكی كۆتایی و لە یەكەم یاریدا بە ئەنجامی 2 – 1 لە ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی بردەوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا