ساڵی نوێ عێراق و رووسیا یاداشتێكی 14 خاڵی واژۆ دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

وەزیرانی دەرەوەی عێراق و رووسیا كۆبونەوەو ڕێكارەكانی پتەوكردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغدا ومۆسكۆیان تاوتوێكرد، واش بڕیارە ساڵی نوێ یاداشتێكی 14 خاڵی واژۆ بكەن.

نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەمیانی سەردانەكەی وەزیری دەرەوە بۆ مۆسكۆ فوئاد حسێن لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا كۆبووەتەوەو هەردولا لەبارەی بتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان لەسەرجەم بوارەكاندا تاوتوێكردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پەیوەندییەكانی عێراق و رووسیا بەرەوپێشچوونێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوەو هاوكات باس لەكاراكردنەوەی 14 یاداشتنامەی نێوان هەردوو وڵات لەسێكتەرە جیاوازەكاندا كراوە كە بڕیارە ساڵی نوێ واژۆبكرێن.

نوسینگەی راگەیاندنی وەزیری دەرەوەی عێراق باس لەوەدەكات، هەردولا باسیان لەبوارە ستراتیژییەكان لەڕووی سیاسی و ئابووری و بارزگانی و دەڕبڕینی پەرۆشی بۆ ئاڵوگۆڕی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان كردووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە ماوەی چەند رۆژێكە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی رووسیای كردووەو لەگەڵ بەشێك لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆبوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا