ڕیاڵ یەكسان و بەرشەلۆنەش دۆڕا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی لالیگای وڵاتی ئیسپانیا گەڕانەوە و لە ڕۆژی شەممەدا هەردوو زەبەلاحەكەی ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە یاری خۆیان ئەنجامدا و ئەمڕۆ یەك شەممەش یانەی ڕیاڵ سۆسیدادی پێشەنگی خولەكە یاری دەكات.

ڕیاڵ بەرامبەر ڤیاڕیاڵ یەكسان بوو

سەرەتا یانەی شاهانە پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو بووە میوانی یانەی ڤیاڕیاڵ و یارییەكەشیان بە یەكسانی لە نێوان هەردوو یانە بە كۆتا هات لە دوا یاری شەوەكەشدا یانەی بەرشەلۆنە بووە میوانی یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدرید لە سەر یاریگای واندا میترۆ پۆلیتانۆ و دواجار دیێگۆ سیمیۆنی توانی بردنەوە بەرامبەر بە یانەی بەرشەلۆنە تۆمار بكات پاش چەندان ساڵ لە وشكە ساڵی بەرامبەر بە بەرشەلۆنە بە گۆڵێكی بێ‌ وەڵام بردنەوەیان تۆمار كرد و بەرشەلۆنەش بە تەواوەتی نغرۆ بووە لە خوارەوەی ڕیزبەندی خولەكە.

ئەمڕۆ یەك شەممەش یانەی ڕیاڵ سۆسیداد پێشەنگی خولەكە دەبێتە میوانی یانەی قادیش و بە سوود وەرگرتن لە یەكسان بوونی ڕیاڵ و دۆڕاندنی بەرشەلۆنە بردنەوەیەكی ئاسان بەرامبەر ئەو یانەیە تۆمار بكات و بە تەواوەتی لە پێشەنگی خولەكەدا بمێنێتەوە.

ئەنجامی یارییەكانی شەممە

لیڤانتی 1 X ئیلچی 1
ڤیاڕیاڵ 1 X ڕیاڵ 1
سڤیلیا 4 X سێڵتاڤیگۆ 2
ئەتڵەتیكۆ 1 X بەرشەلۆنە 0

لیستی یارییەكانی یەك شەممە
ئەیبار X خیتافی
قادیش X سۆسیداد                    سەعات 6.15 ی ئێوارە
گرانادا X ڤەلەد وەلید
ئەلاڤێس X ڤالەنسیا

شەوی دووشەممە
بلباو X بیتیس

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا