بۆندزلیگای پاڵەوانی ئەوروپا دەگەڕێتەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بە یارییەكی ئاگرین لە نێوان هەردوو یانەكانی هێرتا بەرلین و فرانكفۆرت یارییەكانی هەفتەی دووەمی خولی بۆندزلیگای ئەڵمانی خولی پاڵەوانەكەی ئەوروپا دەگەڕێتەوە كە تیایدا چەندان یاری لوتكە بەڕێوە دەچن و ڕۆژی یەك شەممەی داهاتووش یانە باڤارییە زەبەلاحەكەی بایرن بە پێشكەش كردنی جامێكی ترەوە كە 4 نازناوە لەم وەرزە كە سوپەری ئەوروپایە دەگەڕێتەوە نێو كێبڕكێی خولەكە كاتێك دەبێتە میوانی یانەی هۆفنهایم لە كاتێكدا یانەی بروسیا دۆرتمۆندی زەبەلاح میوانی ئۆگسبۆرگی باڤاری دەبێت و لایبزیج و لیڤەركوزنیش سبەی شەممە لە یارییەكی لوتكەی گەڕەكەدا ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.

بایرن پاڵەوانە بێ‌ ڕكابەرەكەی ئەوروپا

لیستی تەواوی یارییەكانی هەفتەكە:

ئەمشەو هەینی
هێرتا بەرلین X فرانكفۆرت

سبەی شەممە
بیڵفێڵد X كۆڵن
لیڤەركوزن X لایبزیج
گلادباغ X یۆنیۆن بەرلین
ماینز X شتوتگارت
ئۆگسبۆرگ X دۆرتمۆند
شاڵكە X بریمەن

یەك شەممە
هۆفنهایم X بایرن
فرایبۆرگ X ڤۆڵڤزبۆرگ

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا