دێڕبی ڕووڵ لوتكەی یارییەكانی بۆندزلیگایە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی هەفتەی 5 ی خولی بۆندزلیگای وڵاتی ئەڵمانیا بە یارییەك لە ئەمشەو دەست پێ‌ دەكات و سبەی شەممە زۆرترین یاری و یەك شەممەش چەند یارییەك و دووشەممەی داهاتووش بە تەنها یەك یاری كۆتایی بە هەفتەكە دێت لەو نێوەندەشدا چەند یارییەكی ئاگرین بەڕێوە دەچن كە تیایدا یانەی بایرن میونخی باڤاری دێوەزمەكەی ئەڵمانیا و ئەوروپا بەرامبەر بە ئەنتراخت فرانكفۆرت یارییەكی ئاگرین ئەنجام دەدات و لایبزیج و هێرتا بەرلینیش یارییەكی بەهێز و ئاگرین ئەنجام دەدەن لە كاتێكدا دۆرتمۆند و شاڵكە دێربی باكور ئەنجام دەدەن كە بە دێربی ڕووڵ ناسراوە.

یارییەكان یەك شەممەش بەردەوام دەبن و شەوی دووشەممەی داهاتووش بە تەنها یارییەك كۆتایی بە یارییەكانی هەفتەكە دێت.

لیستی تەواوی یارییەكانی هەفتەكە:

ئەمشەو هەینی
شتوتگارت X كۆڵن

لیستی یارییەكانی شەممە
بایرن X فرانكفۆرت
ماینز X گلادباغ
یۆنیۆن بەرلین X فرایبۆرگ
لایبزیج X هێرتا بەرلین
دۆرتمۆند X شاڵكە

لیستی یارییەكانی یەك شەممە
ڤۆڵڤسبۆرگ X ئەرمینیا بیڵیفێڵد
بریمەن X هۆفنهایم

شەوی دووشەممەی داهاتوو
لیڤەركوزن X ئۆگسبۆرگ

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا