نۆیەر ئۆلیڤەر كانی تێپەڕاند

پۆڵەتیك: سپۆڕت
لە مێژووی تۆپی پێ‌ دا هەمیشە گۆڵچییەكانی خەڵكانێكی ناوازە بوون لە نێو گۆڵێكی 7.20 م وەستاون لە پشت تیمەكەوە یان بوونەتە باشترین پشتگیر بۆ 10 یاریزانەكەی تر یاخود ئەوەی 10 یاریزانەكە كردوویانە لە پێشەوە ئەو لە دواوە وەك دەمی مەشكە كردوویەتییەوە و دۆیەكەی هەموو ڕژاندووە و قوڕی كردووە بە سەر تیمەكەیدا.

لە ئاهەنگی باشترینەكانی ئەمساڵی ئەوروپادا مانوێل نۆیەر گۆڵچی زەبەلاحی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونخ بوو بە یەكەم گۆڵچی لە مێژووی تۆپی پێی ئەوروپادا زۆرترین جار باشترین بێت لەوەتەی لە ساڵی 1990 وە خەڵاتی باشترین گۆڵچی دانراوە لە سەر ئاستی كیشوەری ئەوروپا بەمەش مانوێل سوپەرمان نۆیە توانی ژمارە پێوانەییەكەی ئەفسانەی تۆپی پێی وڵاتەكەی و یانەكەی ئۆلیڤەر كان هەروەها پیتەر چێكی گۆڵچی ئەفسانەیی چێڵسی و ئەرسیناڵ بشكێنێت كە ئەو دووانە هەر یەكەیان و 4 جار خەڵاتەكەیان برد بۆوە بەمەش نۆیەر بووە پێشەنگی گۆڵچییان ئەوروپا لە بردنەوەی خەڵاتی باشترین گۆڵچی دا كە 5 جارە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا