دادگا له‌بری ئازادكردنی مامۆستا به‌ده‌ل به‌ “مادده‌یه‌كی قورس” تۆمه‌تباری ده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس:
پارێزه‌رێكی خۆبه‌خشی مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری، چالاكوانی دیاری دهۆك ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌بری ئازادكردنی مامۆستا به‌ده‌ل، ئه‌و مادده‌ یاساییه‌ گۆڕدراوه‌ كه‌ ناوبراوی پێ تۆمه‌تباركراوه‌.

رێڤین یاسین پارێزەری خۆبەخشی دۆسیەی مامۆستا بەدەل بەرواری بە پۆڵەتیک پرێس-ی ڕایگەیاند: دوای زیاتر لە 50 رۆژ تا ئێستا زیاتر لە 10 چالاکوان لە زینداندا ماون، له‌بری ئازادكردنیشیان دادوەر ماددەی دەستگیرکردنی بەدەل بەرواری گۆریوە بۆ مادەی 156 لە یاسای سزادانی عیراقی.

وتیشی: “بە پێی ئەو مادده‌یه‌ مامۆستا بەدەل بە کەفالەت ئازاد ناکرێت و سزای زۆر قورس دەبێت و تا سزای هه‌تاهه‌تایش دەروات، پێشتر دۆسیەی بەدەل بەرواری لەسەر مادەی دووی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندییکردن بووە، ئەم بڕیارەش بە بڕیارێکی نادادپەروەری دەزانین”.

ئەو پارێزەرە ڕاشیگەیاند، زیاتر پشتڕاستبووە کە دادوەر و دادگاکانی دهۆک بێ لایەن و سەربەخۆ نین.

“له‌مادده‌ی 156 له‌یاسای سزادانی عێراقیدا هاتووه‌، سزای له‌سێداره‌دان بۆ كه‌سێك ئه‌گه‌ر هاتوو كارێكی به‌ئه‌نقه‌ستی كرد دژ ئاسایش و ئارامی وڵات”.

هاوکات هەر ئەمڕۆ دوای زیاتر لە 50 رۆژ لە دەستبەسەرکردنی، دادگای دهۆک بڕیاریدا مامۆستا دڵشاد گوهەرزی ئازاد بکات، بەبڕی ملیۆنێک و 500 هەزار دینار سزای دارایی بەسەردا سەپاند.

12ی ئابی ئەمساڵ بەشێک لە هاوڵاتیانی شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر خراپی دۆخی ژیانیان گردبونەوە و داوایانکرد هەرچی زووە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی قوتی موچەخۆران چارەسەربکرێن، لەبەرامبەردا بەشێک لە چالاکوانان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سنوری دهۆك و هه‌ولێره‌وه‌ دەستبەسەر کراون و تا ئێستاش بەشیکیان لە زیندانەکاندا ماون و ئازاد نەکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا