دڵشاد شەهاب: هیچ هۆکارێک نییە مەترسیی لەسەر مووچەی فەرمانبەران دروستبکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دڵشاد شەهاب رایگەیاند، پرسی ماف و چارەسەری شایستە داراییەکان و بابەتی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکانی نێچیرڤان بارزانیدا لەگەڵ لایەنەکانی عێراق تاوتوێ کراون.

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە وتی: هیچ هۆکارێک نییە مەترسیی لەسەر مووچەی فەرمانبەران دروستبکات، مووچە چارەسەر دەبێت و ئەم دڵنیاییە لە ئایندەیەکی نزیکدا بە مووچەخۆران دەدرێت.

دڵشاد شەهاب لەبارەی کۆبوونەوەکانی نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا باسی لەوە کرد: ئەوەی بە لای ئێمەوە گرنگ بوو بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بوون، لە کۆبوونەوەکان پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هێرشەکانی سەر کۆرمۆریش باس کراون.

دڵشاد شەهاب ئاماژە بەوە دەکات کە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا “سەردانێکی زۆر سەرکەوتوو بوو.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا