نرخی نەوت لە 90 دۆلار نزیک دەبێتەوە؛ بەرزترین ئاستە لە شەش مانگی رابردوودا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی نەوت لە رۆژی چوارشەممەدا نزیکبووەوە لە 90 دۆلار، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکان بەردەوامیی گرژیی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێرشی نوێی ئۆکراینایە بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی رووسیا.

بەرەبەیانیی رۆژی چوارشەممە (3ـی نیسان)، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوتی خاوی برێنتی دەریای باکوور 1 دۆلار و 50 سەنت بەرزبووەوە و نزیک بووەوە لە 88 دۆلار کە ئەمەش بەرزترین ئاستی نرخی نەوتە لە مانگی 10ـی ساڵی رابردووەوە.

نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمرکاش 1 دۆار و 40 سەنت بەرزبوونەوەی بەخۆوە بیی و لە 85 دۆلار و 15 سەنت دا کڕین و فرۆشتنی پێوەکرا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پاش هێرشی بەرفراوانی ئۆکراینا دێت بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئەو وڵاتە و پەکخستنی ژمارەیەک پاڵاوگەی گەورەی رووسیا کە کار بۆ کۆمپانیای زەبەلاحی نەوتیی گازپرۆم دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە، گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامییان هەیە و تا ئێستا هیچ ئاسۆیەک بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بەدی ناکرێت؛ ئەوەش ترسی پەکخستنی هەناردەی نەوتی درووستکردووە.

بڕیارە ئەمڕۆ ئەندامانی رێکخراوی ئۆپێک پڵەس کۆببنەوە و چەند پرسگرێکی تایبەت بە نرخی نەوت و کەمکردنەوەی پشکی هەناردەی نەوتی ئەندامانی رێکخراوەکە تاوتوێبکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا