فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق کوژرانی سەرکردەیەکی داعش رادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، کوژرانی گەورە تیرۆریستێکی داعشی راگەیاند کە بەرپرسی گواستنەوەی تیرۆریستان و چەک بووە لەنێوان عێراق و سوریادا.

فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە،  لەدوای وەرگرتنی زانیاری ورد و بەردەوام، لە ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوودا لە سنورەکانی سوریا و عێراق تیرۆریستێکی داعش بەناوی “سەمیر خزر نەمراوی” کوژراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ئەو تیرۆریستە بەرپرس بووە لە گواستنەوەی تیرۆریستان و چەک لەنێوان عێراق و سوریادا  و دەستی ھەبووە لە کوژرانی چەندین ھاووڵاتی بێتاوانی عێراقدا بەتایبەت لە پارێزگای ئەنبار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا