پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، یەکێتیی دژی ھەر کارێکی توندوتیژە، دژ بە ھاوڵاتیانی مەدەنی لە ھەرشوێنێک ئەنجامبدرێت و بە توندی ئیدانەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی سەر مۆسکۆ دەکەین، کە تێیدا ژمارەیەک ھاوڵاتی مەدەنی گیانیانلەدەستداوە و ژمارەیەکیش برینداربوون.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بە توندی ئیدانەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی سەر مۆسکۆ دەکەن، کە تێیدا ژمارەیەک ھاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکیش برینداربوون.
وتیشی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دژی ھەر کارێکی توندوتیژە، دژ بە ھاوڵاتیانی مەدەنی لە ھەرشوێنێک ئەنجامبدرێت.
دەشڵێت، بەناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دڵتەنگی خۆمان دەردەبڕین و سەرەخۆشی لە حکومەت و گەلی روسیا و کەسوکاری قوربانیان دەکەین.