پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباریان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیركرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە22ی تەمموز، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك كە دزی لێكرابوو و لە لایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران .

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەماڵەكەی دزی لێكراوە و بڕی حەوت ملیۆن دینار ،حەوت هەزارو 100دۆلارو 15 ملیۆن تمەنی لێدزراوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە و بڕێك لەو پارە دزراوەدا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك كە بەپارەی دزیكردنەكە كڕیبوویان .

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران، د،ع،م لەدایكبووی 2002، ب،ح،أ لەدایكبووی 2000، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و دانیان ناوە بەتاوانێكی تری دزیكردندا لەگەڕەكی كوردسات كە بڕی45 ملیۆن دیناریان دزیوە .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا