پووتین و ئەردۆغان كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەینێ ڤلادمێر پووتین سەرۆكی روسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە سوچی كۆببنەوە، ئۆپراسیۆنە چاوەڕوانكراوەكەی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان بابەتی سەرەكی كۆبوونەوەكەیان دەبێت.

كۆبوونەوەكەی سبەینێی پووتین و ئەردۆغان دووەمین كۆبوونەوەی راستەوخۆی نێوان ئەو دوو سەرۆكەیە لە ماوەی 17 رۆژدا، دوای ئەوەی لە ئێرانیش لوتكەیەك لە نێوانیاندا بەڕێوەچوو.

بڕیارە ئۆپراسیۆنە چاوەڕوانكراوەكەی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكرات “هەسەدە”، بابەتی سەرەكی كۆبوونەوەكە بێت.

هەروەها پەیوەندییەكانی مۆسكۆ و ئەنقەرە و دەستپێشخەرییەكانی توركیا و بەڕێكردنی یەكەم كەشتی هەڵگری گەنمی ئۆكرانیا لە ئیستەنبوڵ و جەنگی ئۆكرانیا و دۆسیە جیهانییەكانی تر تاوتوێ دەكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا