ژمارەی هاتنی گەشتیار بۆ سلێمانی ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، لە پێنج رۆژی رابردوودا، نزیكەی 50 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنووری پارێزگای سلێمانی و پێشبینی هاتنی گەشتیاری زیاتریش دەكرێت.

ئارام شوانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، بەپێی ئامارەكان لە 20 رۆژی رابردوودا، 100هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنووری پارێزگای سلێمانی و لە 5 رۆژی رابردووشدا 50 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانییان كردووە.

وتیشی، زۆرینەی گەشتیارەكان لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراقەوە هاتوون، بەشێكیشیان لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە سەردانی سلێمانییان كردووە.

وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، پێشبینی دەكرێت لە رۆژانی نەورۆزدا، ژمارەیەكی زیاتر گەشتیار روو لە پارێزگای سلێمانی و ناوچە گەشتیارییەكانی بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا