بلینکن داوا لە حەماس دەکات دەستبەجێ ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل قبووڵ بکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوا لە بزووتنەوەی حەماس دەکات، دەستبەجێ ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل قبووڵ بکات. ئەوەش لە کاتێکدایە، شاندێکی حەماس لەگەڵ قەتەری و میسرییەکان لە قاهیرە لەبارەی ئاگربەست گفتوگۆیان کرد.

رۆژی سێشەممە 5ی ئاداری 2024 ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد بن عەبدولڕەحمان، وەزیری دەرەوەی قەتەر لە واشنتن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەرفەتی گەیشتن بە ئاگربەستێکی دەستبەجێمان هەیە کە دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی بارمتەکان ئازاد بکرێن و ئەو بڕە هاوکارییەی کە دەگەیەندرێتە غەززەش زیاد بکرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، قسەی کۆتایی لەبارەی ئاگربەستەکە لای حەماسە، دەکەوێتە سەر حەماس بۆ ئەوەی بڕیار بدات کە ئایا ئامادەیە بۆ ئاگربەست یان نا.

هەر لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا وەزیری دەرەوەی قەتەر، کە وڵاتەکەی رۆڵێکی نێوەندگیر و سەرەکی لە گفتوگۆی نێوان حەماس و ئیسرائیلدا دەگێرێت، بەڵێنی دا قەتەر بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە ئاگربەست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا