مەزڵوم عەبدی: ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لەڕۆژئاوا دەبنەوەهۆی سەرهەڵدانەوەی شەڕی ناوخۆ لەسوریا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت، “ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا دەبنەوەهۆی دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش و سەرهەڵدانەوەی شەڕی ناوخۆی سوریا”.

لە نوێترین لێدوانیدا مەزڵوم عەبدی لەبارەی هێرشەکانی تورکیا دەڵێت، “بەرپرسانی تورکیا وێستگەی کارەبا و کێڵگەی نەوتییان کردووەتەئامانج و ئەمەش دەبێتەهۆی کۆچکردن و ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک”.

دەشڵێت، “هێزەکانمان تەنها فریای پاراستنی خەڵک و خێزانی خۆمان دەکەون و ناتوانین پارێزگاری لە کەمپەکانیش بکەین”.

ئەم لێدوانانەی مەزڵوم عەبدی لەکاتێکدایە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند، ئەم هێرشانە تەنها سەرەتان و سورین لەسەر پاراستنی سنوورەکانمان لەگەڵ سوریا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا