نەرمین مەعروف: مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران لەڕێگەی هەژماری بانکیەوە دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د.نەرمین مەعروف  دەڵێت، تەنها ئەم مانگە تەمویلی پارە لەبەغدادەوە بۆ هەرێم دەکرێت، ئیتر لەمانگەکانی دیکەوە دەبێت مووچەخۆران لەڕێی هەژمارەکانیانەوە مووچەیان پێبدرێت.

د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خانەنشینان و سوودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی دەبێت ببنە خاوەنی کارتی بانکی و مانگانە ڕاستەوخۆ لەڕێگەی فەرمانگەکەی خۆیەوە بڕی مووچەی دەچێتە سەر هەژماری بانکیەکەی، بەمەرجێک لەبانکێک هەژمارەکەی کردبێتەوە کەدانپێدانراو بێت لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی عێڕاقی فیدڕاڵ، هەروەها مووچەخۆرەکە ئازادە لەوەی لەبانکەکە سەرجەم مووچەکەی ڕادەکێشیت یاخود نیوەی یان بە دوو مانگ جارێک یان نیو مانگی.

د.نەرمین مەعروف وتیشی: بەشێوەیەکی گشتی هەموو فراکسیۆنەکان سەرۆکایەتی حکومەت پەرلەمانتاران دەوری باشیان هەبوو، بەڵام بەتایبەت یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان مەبەستی بووە کێشەی مووچە لەگرفت و ئاستەگەکانی دیکە دووربخرێتەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد: تەنها ئەم مانگە تەمویلی پارە لەبەغدادەوە بۆ هەرێم دەکرێت، ئیتر لەمانگەکانی دیکەوە دەبێت مووچەخۆران لەڕێی هەژمارەکانیانەوە مووچەیان پێبدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا