پەرلەمانتارێك: بەم نزیكانە وەزارەتی دارایی رێنمایی بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجە دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چاوەڕێ دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق رێنمایی بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجە دەربكات، لیژنەی داراییش دەڵێت داهاتی دەروازە سنورییەكانی هەرێم لە پشكی هەرێم دەبڕدرێت.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕێ دەكرێت لە چەند رۆژی نزیكی داهاتودا وەزارەتی دارایی رێنماییەكانی تایبەت بە بودجە بڵاوبكاتەوە، كە وردەكارییەكانی تایبەت بە ئەرك و مافەكانی كوردستانیش لە خۆدەگرێت.

وتیشی، لە بەغداد داهاتی دەروازە سنورییەكانی كوردستان مانگانە بە 130 ملیار دینار مەزەندە كراوە و 50 % ی ئەو داهاتەش بۆ هەرێم دەمێنێتەوە، بەغدادیش ئەو پارەیەش بە كاش وەرناگرێت و تەنها بە ژمارە لای دەبێت، چونكە لەگەڵ قەرزەكانی دیكەدا لە پشكی هەرێمی دەبڕێت.

د.نەرمین مەعروف جەختیكردەوە، هەموو پارەیەك كەدێتە كوردستان لەژێر چاودێری دیوانی چاودێریدا دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا