کازم فاروق: هەندێک کەس لە بڵاوبونەوەی راستییەکان تۆقیون و لەکاتی خۆیدا باجی قورس دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی پێشوی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا دەڵێت، هەندێک کەس لە بڵاوبونەوەی راستییەکان تۆقیون و لەکاتی خۆیدا باجی قورس دەدەن.

د. کازم فاروق، سەرۆکی پێشوی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لەدوای نەخۆشکەوتنی و وەرگرتنی چارەسەرەکانی لە ئێستادا لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا رایدەگەیەنێت، نەخۆشیەکەم بارێکەو بەسەر شانی خۆمەوەیە وە نەم ویستووە بەهۆی ئەم نەخۆشیەمەوە کەس زەحمەت بدەم، بەڵام هەندێک کەس هەر بەباسکردنی ئەم بابەتە دەشڵەژێن و شپرزەدەبن و بەدەمووچاویانا دەناسرێنەوە.

هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، سەیرتر لەو بابەتە ئەوەیە کە ئەوکەسانە لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکانیاندا پرسیار دەنوسنەوە بۆ رۆژنامەنوسی سێبەری سەربەخۆیان کە بپرسن ئایا دکتۆر کازم بۆچی زوو ئەم بابەتە باس ناکات و بۆ دەیخاتە کاتێکی دیاریکراو، یان خەڵکی بەناو سەربەخۆ و کەسانێک کە پێشتر لە ناوحزبی تردا بوون رایان دەسپێرن بۆچی کە د. کازم فاروق  لە ئێستادا قسە ناکات و ئەو بابەتە باس ناکات.

د. کازم فاروق لەو بارەیە وتی: بۆمن کات هیچ جیاوازییەکی نییە، ئەم دواکەوتنەش بەهۆی دۆخی تەندروستیمەوە بووە، بەڵام دواکەوتنەکە خێری پێوە بووە دیارە خوای گەورە وای پێباشبووە، چونکە ئێستا بۆم رونبوەتەوە کە ئەو کەسانە تۆقیون لە بڵاوبوونەوەی راستییەکان، بەڵام ئەگەر لە ئێسادا بێت ئەو کەسانە بەهەندێک لۆمەی سۆشیاڵ میدیا نەجاتیان دەبێت لە بابەتەکە ،بەڵام لە کاتی خۆیدا بەدڵنیاییەوە ئەو کەسانە باجەکەی دەدەن و زۆر بەقورسی دەکەوێت لەسەریان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا